نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت ببنە شاهێدی جوڵانەوەی زەوینی لە لوبنان.
ستیفین دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی رۆژانەی میدیایی راگەیاند کە ئەنتۆنیۆ گوتەرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی گەشەپێدانەکان و رەوشی مرۆیی لە لوبنان دڵگرانە و بانگێشتی لایەنەکان دەکات کە گرژییەکان کەم بکەن.
دوجاریک باسی لەوە کرد کە دەبێت بڕیاری ژمارەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ بکرێت و راگەیاند کە سکرتێری گشتی و تیمەکەی لە ناوچەکە بەردەوامە لە چالاکییەکانی دیپلۆماتیک و باسی لەوە کرد کە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە خەتی شین بەڵام بەهۆی شەڕەکان چالاکییەکانیان سنووردار بووە.
دوجاریک باسی لەوە کرد کە زۆرترین کاریگەری کرژییەکە بە سەر مەدەنییەکان هەیە و سبەینێ بانگێشتی هاوکاری بەپەلە بۆ ملیۆنێک کەس لە لوبنان دەکەن.
ناوبراو سەبارەت بە پرسیاری "ئایا بانگێشتی ئیسرائیل دەکەن کە واز لە هێرشی زەوینی بهێنێت" وتی، "سکرتێری گشتیی بانگێشتی ئیسرائیل کرد کە واز لە هێرشی زەوینی بهێنێت و بەردەوام دەبێت لە بانگێشت کردن. بە هیچ شێوەیەک نامانەوێت هێرشی زەوینی ببینین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری بانگکۆکی پایتەختی وڵاتی تایلەند پاسێکی هەڵگری ٤٤ قوتابیی و مامۆستا گری گرت و لانیکەم ٢٠ کەس مردن.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان بە ناو پایتەختی دوژمن و بەندەری ئەیلات لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو کرا ئامانج.
لە شاری باوباوی وڵاتی ئەندەنۆسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ رووی دا.
ماتیو میللەت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای داگیرکراو باسی لەوە کرد کە رژێمی سەهیۆنی لەبارەی "چەند ئۆپڕاسیۆنێک" زانیاریی بە ئەمریکا داوە و "لەمبارەیە دانوستان ئەنجام دراوە."